پاوە؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

”زانا سەعیدی”، ”ئارش ئیبراهیمی”، ”میقداد بەلەبزانی” و ”شوان ئەحمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ناسنامەی ئەم چوار هاووڵاتیە ”زانا سەعیدی”، ”ئارش ئیبراهیمی”، ”میقداد بەلەبزانی” و ”شوان ئەحمەدی” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم چوار هاووڵاتیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە.
هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکانیان بێ ئەنجام بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیاری لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەرکرانی مامۆستایان بەهۆی پۆستی ئینستاگرامەوە

ی ژوئن 23 , 2024
“محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایان لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆی لە دەرکرانی مامۆستایانی نوێ بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ئینستاگرامەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند کە زۆرێک لە مامۆستایانی تازە دامەزراو “مامۆستای نوێ” […]

You May Like