شنۆ؛ ئازادکردنی یاسین سەمسام بە دانانی کەفالەت

یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و چوار سەد ملیۆن تمەن، لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یاسین سەمسام لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، لە چاوکەوتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ خێزانەکەی مەحروم کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠١، یاسین سەمسام لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی شنۆ گوازرایەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی اکتبر 1 , 2023
سەید ئەسعەد یوسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەید ئەسعەد یوسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتیەیان دەستگیر […]

You May Like