قەندیل؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

جەبار زارعی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل دەستڕێژی گوللەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “جەبار زارعی” خەڵکی گوندی “کۆڵەسەی خوارێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جەبار زارعی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣دا، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) بریندار بوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ حاڵەتیان (٨٧٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا لە سنوورە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. بە بەراورکردنی ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، لەگەڵ نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ی ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی یەزدان قەنبەری

چ نوامبر 6 , 2024
یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی […]

You May Like