هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخی تەتەی هەورامان کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «تاهیر کەریمی» ٣٤ ساڵ تەمەن، خێزاندارە و خەڵکی شاری پاوە ڕاگەیەندراوە.
هەروەها پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «عەلی محەمەدی» لە ڕۆژی چوارشەمە ٥ گوڵانی ١٤٠٣ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هەورامان ڕاگەیاندبوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی ئەسپی کاسبکاران و کۆڵبەران

ج آوریل 26 , 2024
هێزەکانی ڕژیم، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەسپەکان و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڤیدیۆیەک لە شاری پیرانشار بڵاوکراوەتەوە کە هێزەکانی ڕژیم ، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەیان ئەسپ و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان لەڕێی موزایەدەوە کردەوە.ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ئاژەڵانە تەنیا سەرمایەی ئەم کاسبکاران […]

You May Like