
ئەمڕۆ هەینی ۱۶‌ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکارە. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی له ئێران، له ماوه‌ی ۴۶ساڵی ڕابردوودا، گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه و سه‌ره‌ڕای زه‌ربه‌گه‌لێك كه خواردوویه‌تی و خه‌ساره‌ت گه‌لێك كه دیتویه‌تی، ئه‌مڕۆكه بۆته یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی بزووتنه‌وه ئازادیخوازە جه‌ماوه‌رییەکان له ئێران و به‌ره‌و ئه‌وە ده‌چێ كه له ڕه‌وتی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و بزووتنه‌یه‌دا، ڕۆڵی شیاوی خۆی له پێناو دابینکردنی ئازادی و عه‌داڵه‌ت و ژیانێکی ئازاد و به دوور له چه‌وسانه‌وه و سته‌م له‌م وڵاته‌دا ببینێت.
ڕژیم زۆری هه‌وڵدا كه زانكۆكانی ئێران بكاته ناوه‌ندگه‌ڵێكی بێده‌نگ و گۆی له‌مشتی خۆی، به‌ڵام نه داخستی زانكۆكان، نه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر ناوی “وه‌حده‌تی حه‌وزه و زانکۆ” ناوه‌ند‌ی زانست و پێشكه‌وتن بكاته پاشكۆی حه‌وزه مه‌زهه‌بییەکان، نه سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ خوێندكارانی ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه سه‌ر به ڕژیم بوون، نه‌یتوانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ڕژیم به‌دی بهێنێ. له ساڵه‌كانی ٧٠ی هه‌تاویی به‌ملاوه، جارێكی دیكه زانكۆكانی
ئێران بوونه‌وه به ناوه‌ندگه‌لێكی چالاكی خه‌باتی سیاسی و ئه‌مڕۆكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه بكه‌ونه‌وه سه‌ر هێڵی مێژویی خۆیان، كه بریتییه له خه‌بات له دژی دیكتاتۆرییه‌ت و لەپێناو ئازادی و بونیادنانی جیهانێکی ئینسانیی، ئازاد و به‌رابه‌ر و به‌خته‌وه‌ردا.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئه‌گه‌رچی له ئاكامی سه‌ركوتی توندی سەردەمی شه‌ڕی ئێران و عێراق و كۆشت و بڕی ساڵەكانی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاویی، زۆرترین زیانی پێ گه‌یشت و بۆ ماوه‌یه‌ك بێ جموجۆڵ و بێده‌نگ بوو، به‌ڵام به تایبه‌تی له ساڵی ١٣٧٦ه‌وه گیانێكی تازه‌ی هاته‌وه به‌ر و كه‌وته‌وه جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری مێژویی خۆی ببینێت. ڕیفۆرمخوازانی حكوومه‌تی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمکاناتێکی زۆر كه له‌به‌رده‌ستیاندا بوو، هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی “ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كان” و “ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ته‌وه”، كۆنتڕۆڵی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه تاڕادەیەک بۆژابۆوه، بگرنه ده‌ست، له هه‌ر چه‌شنه ناوه‌رۆكێكی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه به‌تاڵی بكه‌ن و بیكه‌ن به ئامرازێك بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز له باڵی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژیم. به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی مه‌یل و بۆچوونی ماركسیستی، له ناو خوێندكاران‌دا، له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٨٠ی هه‌تاوی دا و بووژانەوەی چه‌ندین گۆڤار و وێبلاگ و كۆڕ و كۆمه‌ڵی چه‌پ و سۆسیالیست له زانكۆكاندا، مه‌یدانی مانۆڕی له
“ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت” گه‌لێك به‌رته‌سك كرده‌وه و ڕه‌وتی شكلگرتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی له هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ و سۆسیالیست له زانكۆكان ده‌ستی پێكرد.
له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته و په‌ره‌سه‌ندنی نفووز و کاریگەرییان له‌ناو كۆمه‌ڵی به‌رینی خوێندكاران‌دا، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له زانكۆكان پێی نایه كه‌ش و هه‌وایه‌كی خه‌باتكارانه‌ی نوێه‌وه. به بڕوا به‌خۆیه‌كی جێگای ستایش، هه‌بوونی خۆی له جه‌رگه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و خه‌فه‌قانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، بوێرانه، ئاشكرا كرد و دروشمی ڕادیکاڵ و پێشڕەو و سۆسیالیستی له زانكۆكاندا به‌رز كرده‌وه. به‌مجۆره بوو كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ناو دڵی جەماوەرێکی كه له دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌م به‌شه له خوێندكاران ده‌ورێكی به‌رچاویان له خه‌بات و خۆڕاگریی دوو ساڵی ڕابردوو له ئێران‌دا هه‌بوو.
ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به ده‌ستی هێناوه، ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته سه‌رشانی كه له درێژه‌ی خه‌باتی تا ئێستای خۆیدا، به‌رامبه‌ر به هه‌موو ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ی
زانكۆكان و له‌ناو زانكۆكان به شێوه‌ی جیدی و هه‌ڵسووڕاو، كاردانه‌وه‌ی هه‌بێ و تێیاندا ده‌ور ببینێت.
ئه‌مڕۆكه سێ ملیۆن و نیو، خوێندكاری لاوی پڕ له شوور و شه‌وق كه زۆربه‌یان له بنه‌ماڵه هه‌ژار و كه‌م داهات و كرێكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن، فێری ئه‌وه بوون كه نه‌ك هه‌ر بۆ دابین بوونی داخوازییەکانی پێشه‌یی و ڕۆژانه‌ی خۆیان له زانكۆكان پێویسته لێبڕاوانە خه‌بات بكه‌ن، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا، ده‌توانن و پێویسته له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ئازادیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیشدا ده‌ور ببینن. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی، پێویسته بۆ ئازادی خوێندكاران و مامۆستایانی زیندانی تێبكوشێت، پێویسته ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به بێبه‌شكردنی خوێندكارانی تێكۆشه‌ر له درێژه‌دان به خوێندن بەرز بکاتەوە. له دژی خانه‌نشین كردنی زۆره‌ملێی مامۆستایان و له دژی به پادگانی كردنی زانكۆكان ڕابوه‌ستێ و به ڕاوه‌ستان و خۆڕاگریی خۆی، سه‌رنج و پشتیوانی گۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه بەرەولای داخوازییە‌كانی ڕابکێشێت.
هه‌ر ئێستا ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر مامۆستا و خوێندكار له زیندانەکاندا بەسەر دەبەن، ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار “ئه‌ستێره‌دار” كراون و خه‌ریكن له خوێندن بێ به‌شیان
ده‌كه‌ن، په‌روه‌نده‌ی كه‌هریزه‌ك و ڕووداوی كووی دانیشگا و هیتر، به‌ستراون و ڕژیم گۆێی خۆی له به‌دواداچوونیان خه‌واندووه. هێنانه‌گۆڕێی سه‌رله‌نوێی هه‌مووی ئه‌مانه ئه‌ركی هه‌ر ئێستای بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕادیکاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی به پشتبه‌ستن به پێگه‌یه‌ك كه له خه‌باتی دووساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی ڕادیکاڵ و پێشڕەوی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به نابه‌رابه‌ری ژن و پیاو، بۆ جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و له فێركردن و بارهێنان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خوێندنی به خۆڕایی له هه‌موو ئاستێكدا، بۆ دابین بوونی ئازادی ڕادەربڕین، بیر و باوه‌ڕ و چاپه‌مه‌نی و هیتر، به‌بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك، تێبكۆشێت.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی سه‌ره‌ڕای هه‌ر جێگە و پێگە و قوورساییه‌كیش كه هه‌یبێت، به‌بێ هاوئاهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه، ناتوانێ ده‌وری كاریگه‌ری خۆی له‌و بوارانه‌دا بنوێنێ. له‌م ناوه‌دا به تواناترین بزووتنه‌وه‌یه‌كی كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌توانێ هه‌م له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا و هه‌م ته‌نانه‌ت بۆ دابین بوونی داخوازییه پیشه‌ییه‌كانی خوێندكارانیش یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانیان
بێت، بریتییە لە بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی كه كۆمه‌ڵێكی به‌رین له خوێندكارانی پڕ له شوور و شه‌وقی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر، پێویسته ئالاهه‌ڵگری یه‌كێتی ئەو ئینسانە تێكۆشه‌ر، ئازادیخواز، به‌ده‌ربه‌ست و یه‌كسانیخوازانە بێت كه ئاواتی بەختەوەری و ئاسووده‌یی و ڕزگاربوونی ئینسان له هه‌ر چه‌شنه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كیان لەدڵدایه.