ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ

موبین شێخە پوور، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، لاوێک لە ورمێ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو موبین شێخە پوور تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی ڕەسوڵ خەڵکی گوندی قومقەلعە سەربە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرکرا. پێشتریش لە ١ مانگی ڕابردوو، موبین شێخە پوور بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بانگهێشت کرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لێدان و ئەشکەنجە کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکان دژی ئەم لاوە و دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٦ی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

س مه 7 , 2024
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە زیندانی سنە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز گەڕێنرایەوە، هێشتا هۆکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ کومیتەی بەرگری و بنەماڵەی ناوبراو نادیارە.گەڕاندنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ناوبراو لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەر […]

You May Like