بڕیاری دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاوڵاتی زیندانیی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ ماوەی مانگێکی دیکە نوێکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بڕیاری دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی بۆ مانگێکی دیکە نوێکرایەوە. ئەم کردەیە لەلایەن لقێکی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری مەریوان ئەنجامدراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لە بینینی بنەماڵە و پارێزەرەکەیان بێبەش بوون.
ڕۆژی شەممە پازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سڵین» لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.