بۆکان؛ سزادانیی دوو هاوڵاتی بە زیندانیی تەعزیری

سادق زەند و محەممەد سلێمانی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، هەر یەکێکیان بە ٩١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە دوازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، سادق زەند تەمەن ٣٤ ساڵ و محەممەد سلێمانی تەمەن ٣٠ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری میاندواو بە سەرۆکایەتی دادوەر «والایی» بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم»، هەر یەکێک بە ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیری سزادران.

ئەم دوو هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و پاش مانگێک دەستبەسەرکران، بە کەفالەتی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەریەکێک، ئەنجامدراوە و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەیان لە زیندان ئازادکرابوون.

کۆڵبەرنیوز

بابەتی پەیوەندیدار