بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا، بە گشتی ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕەنوو و سەرمابردوویی، کەوتنە سەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی دیکە کوژراو و برینداربوون.
❖ لەم کۆی گشتییە ٣٦ کۆڵبەر واتا (٪٢٥)کوژراو و ۶۷ کۆڵبەر واتا (٪٧٥) بریندار بوون.
❖ زیادبوونی ٪٦٧ کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢
❖ لە کۆی گشتی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و برینداربوون، بە گشتی ١٢٤ حاڵەت (٪٨٧) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەدان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
❖ لە کۆی گشتی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣ لە ناوچەی سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ١٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.