جەبار ئەوێهەنگی، هاوڵاتیی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ جەبار ئەوێهەنگی، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە و دانیشتووی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. جەبار ئەوێهەنگی، کارمەندی شارەوانی سنەیە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون، ڕوون نییە.