بانە؛ برینداربوونی چوار کۆلبەر لە شارەکانی سەقز و سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سێ کۆلبەری خەڵکی شاری سەقز و کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە، بە سەختی لە ڕان، قۆڵ، سمت و کەمەرەوە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سێ کۆلبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هادی و زانکۆ، کۆلبەرێکی دیکە کە هێشتا ناسنامەکەی بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، لەگەڵ کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی محەممەد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هادی سمت و کەمەر، زانکۆ ڕان و قۆڵ، کۆڵبەرە نەناسراوەکە قۆڵ و محەمەد لە قۆڵ بە سەختی برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چوار کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆلبەر لە سنووری هەنگەژاڵ

ش نوامبر 11 , 2023
کامران ڕەحیمی کۆلبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە چاوی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کامران ڕەحیمی کۆلبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە چاوی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like