بە تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم چالاکە لەبەردەستدا نییە. ناڕوونی دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستگیر کردووە. بە تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستگیری ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە. ناڕوونی دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی کەسوکاری زیاتر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستگیریدا لە هەبوونی پارێزەر، پێوەندی تەلەفۆنی و بینینی خێزانەکەی بێبەش بووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە. ئەمیر محەممەدخانی خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.