بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم

چوارشەممە، ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوری بانە، بە سەختی بریندار بوو

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “حاسل کۆرانی” ناسراو بە “مام ئاغا”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بە سەختی لە بەشی لای ڕانی بریندار بووە.
به پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی له شاری بانه.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

چ فوریه 7 , 2024
نەریمان عەزیزی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود ٦٠٠ گوللەی ساچمەی بەرکەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەممە ١٦ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسود کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “نەریمان […]

You May Like