پیرانشار؛ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردووییەوە

عەکاش تەربییەت، کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری «دەستارە» گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری «دەستارە» لە شاری پیرانشار گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عەکاش تەربییەت»، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی محەمەد و ئامێنە و خەڵکی شاری پیرانشار بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و باوکی ٢ منداڵە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیبراهیم عەلیپوور براوەی خەڵاتی «وۆڵد پرێس فۆتۆ» بۆ وێنەگرتن لە کۆڵبەران

چ آوریل 2 , 2025
ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری شاری بانە، خەڵاتی «وۆڵد پرێس فۆتۆ» لە بەشی پرۆژە درێژماوەکان بۆ وێنەگرتن لە کۆڵبەران بەدەستهێنا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری شاری بانە، بە کۆمەڵە وێنەکانی خۆی بە ناونیشانی «گوللەکان سنووریان نییە» کە گرنگی بە کار و ژیانی کۆڵبەران لە کوردستان دەدات، بووە براوەی خەڵاتی بڕواپێکراوی «وۆڵد […]

You May Like