بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئاراس (شۆرەت نەزانراو) کۆڵبەری گەنج خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوو

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ٣ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ئاراس و خەڵکی شاری مەریوانە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو کۆڵبەرە دەستی ڕاست و کەمەر و پشتی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانی پەروەردە و پێویستی پەرەسەندنی خەبات لەپێناو جیایی دین لە پەروەردە و لە دەوڵەت

پ ژانویه 25 , 2024
دوێنێ چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندان، لە ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژی جیهانی پەروەردە بوو. تەوەری سەرەکی مەراسیمەکانی ئەمساڵ “پەروەردە لەپێناو ئاشتی بەردەوام“دا ڕاگەیەندراوە. ڕێوڕەسمەکانی ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچن کە جیهان لەگەڵ قەیرانی ئابووری، ئاڵۆژی سیاسی، شەڕ لە ئۆکراین، جینۆساید لە غەززە، تێکچوون و وێرانبوونی ژینگە، گەشەی ڕەگەزپەرستی، پەرەسەندنی جیاوازی قووڵی چینایەتی، نزیکەی یەک ملیارد […]

You May Like