پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

موحسین ئاجی، هاووڵاتی دانیشتووی پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپا، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنیەتیە لە نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، موحسین ئاجی، هاووڵاتی ٢٧ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کانی بداغ و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موحسین ئاجی، پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپا، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنیەتیە لە نەغەدە گوازرایەوە. موحسین ئاجی، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کاریگەری گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر پەرەسەندنی هەژاری موتڵەق لە ئێران

پ آگوست 15 , 2024
پزیشکیان لەسەردەمی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا کە لە ڕێگەی وتووێژ و دانوستانەوە گەمارۆکان هەڵدەوەشێنێتەوە. ناوبراو بە ئامانجی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، وتی کە، بازاڕی کاسبانی گەمارۆکان لاواز دەکات. ئەو سزایانەی کە بەکردەوە بەسەر خەڵکی ئێران و بە ڕواڵەت بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپێنراوە، یان نێودەوڵەتین و لەلایەن ئەنجومەنی […]

You May Like