سنە؛دەستبەسەرکردنی بەیان فەرەجوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کردووە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ئاکۆ حەمیدی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

س جولای 18 , 2023
ئاکۆ حەمیدی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ئاکۆ حەمیدی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.ئەم هاوڵاتیە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە ١١ی پووشپەڕی ساڵی […]

You May Like