هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان بە ناوەکانی «سیامەند سەیدئەحمەدی»، «کەماڵ مەسعوودی»، «جەلال سەدەفی» و «قادر خەرامانفەر»، دەستگیر کردووە.
پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا دەستگیرکردنی ٣ هاوڵاتی دیکەی شاری مهابادی بە ناوەکانی «ئارام مەبزولە»، «زانیار سەیدئەحمەدی» و «یوسف قال» ڕاگەیاندبوو. بەم جۆرە ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەمڕۆی مهاباد بوو بە ٧ هاوڵاتی. تا ئێستا زانیارییەک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییانە کراون و هەروەها هۆکاری دەستگیرکردنیان لەبەردەستدا نییە.