تاران؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گواستنەوەی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ئێوینەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و  بەندکراوی زیندانی ئێوین بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە بۆ زیندان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فواد فەتحی بەهۆی هەوکردنی گوێیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەم هاوڵاتییە دوای پشکنینەکان لە نەخۆشخانە، دووبارە بۆ زیندانی ئێوین گەڕێندراوەتەوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، فواد (سیروس) فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی تارانەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ئەم حوکمه که لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوه دەرچووه و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، فواد فەتحی بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەکردنی جێهێشتنی وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ، قەدەغەکردنی ئەندامبوون گروپ و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان له بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ، سزای قەدەغەکردن لە ژیانکردن لە شاری تاران و دەوروبەری بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکوم کرا. ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراون بریتین لە “ئەندامبوون لە گروپەکانی دژی ڕژیم، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و پڕوپاگەندە دژی نیزام”.

ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، فواد فەتحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێوین گواسترایەوە.

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی تاران، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە مێژووی دەستبەسەر و ڕێوشوێنی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادبوونی مورتەزا و ئیبراهیم محەمەدی لە زیندان

د ژانویه 8 , 2024
مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]

You May Like