نەغەدە؛ ئازادی سلێمان چوپانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە

سلێمان چوپانی «سامان»، هاوڵاتی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سلێمان چوپانی، هاوڵاتی شاری پیرانشار ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی سلێمان چوپانی بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەن لە زیندانی شاری نەغەدە ئەنجامدراوە.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی «ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕژیم و بانگەشە دژی ڕژیم» لەلایەن ناوەندی دادوەرییەوە بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ زیندانیکردن سزای بەسەردا سەپێندرا. 

سلێمان چوپانی، لە ١٥ی خەرماناندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. 

ئەم هاوڵاتییە دانیشتووی شاری پیرانشارە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی فواد کەشاوەرز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی مارس 16 , 2025
فواد کەشاوەرز، هاوڵاتی شاری سەقز پاش بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کەشاوەرز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی دوێنێ لە شاری ساحێو سەربە شاری سەقز […]

You May Like