ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی تەیفور سەلیمی بابامیری لە زیندان

تەیفور سەلیمی بابامیری، دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەر و لە دۆخێکی نادیاردایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەیفور سەلیمی بابامیری، خەڵک و دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەیفور سەلیمی بابامیری لە چاوپێکەوتنی پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا یەک جار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتووە. ئەم هاوڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا چاو و دەست و. سەرشان و گوێی بریندار بووە.

تەیفور سەلیمی بابامیری لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بانە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە.
تەیفور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری بۆکانە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ تۆمەتبارکردن بە موحەرەبە و سەب النبی بۆ سامان خزرنژاد

چ سپتامبر 27 , 2023
سامان خزرنژاد هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی کوشتن و سەب النبی تۆمەتبار کراوە، ئەو تۆمەتانەی کە ئەگەری هەیە بەهۆیەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەربچێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سامان خزرنژاد، هاووڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تاوانی […]

You May Like