کاوان کەسرایی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ کاوان کەسرایی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی نەی، سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون، ڕوون نییە.