ئەفشین ساعدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، دوێنێ بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەفشین ساعدی، بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەفشین ساعدی، بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانییەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە.
ئەفشین ساعدی، پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە سێ مانگ زیندانیکردن سزادرابوو.
ئەفشین ساعدی، ڕۆژی سێشەمە چواری بەفرانباری ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە پێدانی بارمتە ئازاد کرابوو.