سنە؛ بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە ٣ چالاکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی، ٣چالاکی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوە لەم ٣ چالاکەی کرێکاری بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار بووە.
تۆفیق مەحمودی و تەیب چەتانی، پێشتریش بەهۆی چالاکییان دەستبەسەرکراون و مامەڵەی دادوەریان هەبووە.
تۆفیق مەحمودی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی «نەکەرۆز»ی سنە و تەیب چەتانی و ڕەفیق ڕەحیمی، لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی «چل چەمە»ی شاری سنەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە ٢ چالاکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ش آوریل 27 , 2024
شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەمەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ئەم […]

You May Like