سەیدکەمال تەهایی کانی سورخ، هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سەیدکەمال تەهایی کانی سورخ، هاوڵاتی گەڕەکی «تاچیناوی» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.