کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە تاپر تەقەی لێکرا و بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شاخەوان ئەحمەدی”، تەمەنی ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەققز ڕاگەیەندراوە.
بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.