هادی جامعی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری شنۆ بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هادی جامعی، هاوڵاتی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازادکرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا لە پاساژی زەرزا دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ گواسترایەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە و وەڵامی دادوەر بۆ دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.