بانە؛بریندار بوونی کۆڵبەرێکی گەنج لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ

زانکۆ گەوهەری،کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ بە سەختی بریندار بوو.

بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری١٤٠٢،زانکۆ گەوهەری کۆڵبەری٢٥ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە بە هۆی تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ بە سەختی بریندار بوو.
بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە دۆخی سڵامەتی زانکۆ گەوهەری لە دوای ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە،ناجێگیر ڕاگەیندراوە.
زانکۆ گەوهەری،٢٥ساڵ تەمەن و خاوەنی دوو منداڵە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س اکتبر 24 , 2023
ئارمان بەرزگەر، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نەوسوود، «قولەپێ»ی پێکراوە و بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئارمان بەرزگەر کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی میراوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری […]

You May Like