بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ لە دەستگیری هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٦ مانگ لە کاتی دەستبەسەر بوونی بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی گوندی شیناوێ لە پیرانشار هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی ناڕووندا بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ١٤٠٣، بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەندین ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هۆی دەستێوەردانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار تائێستا کەیسی ناوبراو ڕێکاری یاسایی تێنەپەڕاندووە و دانیشتنی دادگا بۆ بەدواداچوون لە تۆمەتەکانیی بەڕێوەنەچووە.
بەهمەن محەممەدپوور لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بە دانانی بارمتەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.