بۆکان؛ گواستنەوەی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ زیندانی بۆکان

حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم دوو هاووڵاتییه لەماوەی دەستبەسەرکردنیاندا تەنها دوو پەیوەندی تەلەفۆنی کورتیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا هەبووه و لەماوەی ئه و دوو جارەدا ڕێگەیان پێنەدراوه شوێنی خۆیان ڕابگەیەنن. لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا، بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەم دوو کەسە بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە

پ اکتبر 5 , 2023
ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە لەگەڵ بوونی نەخۆشی دڵی ئەشکان فەهیم بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان لە بارەی باری تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، […]

You May Like