دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

٢ ڕۆژ لە دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دیارنەمانی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە هێڵی سنووری بانە تێدەپەڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە گەنجە «محمد ڕەحیمی» خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە. دەگوترێت، ناوبراو دوای تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە ئاڕاستەی بەشێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە، دیارنەماوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو بەردەوامە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

پ آوریل 18 , 2024
لە کاتێکدا کە جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە، هەزاران ژن و پیاوی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئاوریل بەرامبەر بە ٢٧ی خاکەلێوە، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی جۆراوجۆر لە شارە جیاوازەکانی جیهان لە ناڕەزایەتی بە درێژەدان بەو جینۆسایدە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە چەکی ئەمریکایی و ئاڵمانی ئەنجام دەدرێت، هاتنە مەیدان. ئەوان لە […]

You May Like