ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ چواردەهەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی” فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی:” شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی ٢٣ی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی ژیانیان […]

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف و لە مەودایەکی نزیکەوە، لە سنووری «گڵەسوورە»ی شاری بانە کوژرا. ناسنامەی ئەم کاسبکارە «محەمەد قادری» کوڕی حاجی ساڵح، خێزاندار […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی یەکشەممە ١٦ی گوڵانی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.ناسناوی ئەم کۆڵبەرە «عەتا ڕۆستەم پوور» ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز بە […]

بەهمەن نادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری کرماشان بە وەرگرتنی ئاگادارییەک، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “بەهمەن نادری” بۆ دادگای ئینقلابی کرماشان بانگهێشت کرا.بەپێی ئاگاداریەک کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان دەرچووە و بۆ بەهمەن نادری نێردراوە، ناوبراو دەبێت لە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، بە مەبەستی […]

جەلال سوهرابی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە گیانی لەدەستدا. ئەم کۆڵبەرە ٩ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لەم سنوورە بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «سورکێو»ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری بانە، برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە کۆڵبەرێکی گەنجیان بە چەکی کڵاشینکۆف کردە ئامانج. ئەم کۆڵبەرە “ئەژنۆ”ی بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە، […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «میهران بەهرامی» ٢٥ ساڵە و خەڵکی شاری سەقزە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

چالاکانی کرێکاری شاری بانە، بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسینی ڕێکلامی، نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بانە، بە بۆنەی نزیکبوونی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستیان بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسین لە ئاستی شاردا کرد، بە تایبەت […]

ئێوارەی سێشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم ٣ کۆڵبەریان لە سنووری بانە دەستبەسەرکرد و ئەم کۆڵبەرانە بە پێدانی پارەی نەغدی مەحکووم کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەمە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی جێگیر لە هێڵی سنووری بانە، لە درێژەی توندوتیژی و سەرکوتی سیستماتیکی خۆیان لە دژی کۆڵبەران، ٣ کۆڵبەریان […]

لەسەروبەندی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارداین. چینی کرێکاری ئێران لە هەلومەرجێکدا بەرەوپیری یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار دەچێت کە ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێران لە لوتکەی شپرزەیی ئابووری و لە داوی قەیرانە چارەهەڵنەگرەکانیدا گرفتار بووە. لەم نێوەندەدا قەیران و شپرزەیی ئابووری ڕژیم، پتر لە هەمووان لەسەر شانی چینی کرێکاری ئێران قورسایی دەکات. […]