سەقز؛ مەحکوومکردنی عەبدوڵا شەریف زادە بە بەندکردن

عەبدوڵا شەریف زادە، هاووڵاتی شاری سەقز لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکردن مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵا شەریف زادە، لەم دواییەدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “چالاکی دژی ڕژیم بۆ بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە ١٠ مانگ بەندکردن مەحکووم کرا.
دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتیە لە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە دادگای ئینقلابی سەقز بەڕێوەچوو. ناوبراو لە زستانی ١٤٠٢ دەستبەسەر و بە کەفالەت ئازاد کرابوو.
عەبدوڵا شەریف زادە، شاخەوانی خەڵکی شاری سەقز پێشتریش مێژووی دەستبەسەرکردن و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ پشکنینی ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

د آگوست 19 , 2024
ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیانی دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماڵی موختار ئەسەدی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان لەکاتێکدا ناوبراو لە ماڵەوە نەبووە، بۆ ئازاردانی ئەندامانی بنەماڵەی […]

You May Like