دەستبەسەرکردنی یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ

ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یاسر نووری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “یاسر نووری”، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

جێی باسە کە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری جوانڕۆ و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی کاک نوری و ماڵەکەیان پشکنیوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر “واران محەممەدنژاد” له‌شاری سنه‌

ی جولای 30 , 2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “واران محه‌ممه‌دنژاد” ئه‌ندامی چالاكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌یدی” سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا‌. پێشتر سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی ئەو خوێندکارە بە ناوەکانی “پەیام میری”، “سەحەر وەهابی” و “ویدا محەممەدنژاد”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە […]

You May Like