بۆکان؛ ڕەتکردنەوەی مۆڵەتی چارەسەری بەندکراوی سیاسی حەسەن مەردانی

“حەسەن مەردانی”، بەندکراوی سیاسی کە ئێستا ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای هەبوونی کێشەی تەندروستی بەڵام لە پێدانی مۆڵەتی چارەسەر بێبەشە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسی کە ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای پێویستبوونی بە چارەسەر لە مۆڵەتی چارەسەری بێبەشە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو نەخۆشی دڵ و پرۆستاتی هەیە. هەروەها ناوبراو پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بەهۆی بەرهەڵستیکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە پێدانی مۆڵەتی چارەسەری بێبەشکراوە.

“حەسەن مەردانی”، تەمەن ٦٥ ساڵ لە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە لە زیندانی بۆکان ئازاد کرابوو. لە کۆتایدا ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی ئێران، بە ٣ مانگ بەندکردن سزادرابوو.
ئەم هاووڵاتییە لە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی بۆکان گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ ئازادی محەمەد ڕەزا قەیتەرانی بە دانانی بارمتە

د سپتامبر 2 , 2024
“محەمەد ڕەزا قەیتەرانی” لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە بارمتە ١ ملیار تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی مهاباد ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “محەمەد ڕەزا قەیتەرانی”، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە بارمتەی ١ ملیار تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا […]

You May Like