نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئارمان بەرزگەر، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نەوسوود، «قولەپێ»ی پێکراوە و بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئارمان بەرزگەر کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی میراوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود «قولەپێ»ی پێکراوە و بە سەختی برینداربوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە هەمان کاتدا، ماهان بەرزگەر، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ئەژنۆ و قاچەوە پێکراوە و بە سەختی بریندار ببوو.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨٥ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەک، ڕۆیشتن لەسەر مین. لە کۆی ئەم کۆیە ١٣ کۆلبەر (١٥%) کوژراون و ٧٢ کۆلبەر (٨٥%) بریندار بوون، لە کۆی ٨٥ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٧٧ حاڵەت (٩١%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

س اکتبر 24 , 2023
“موحسین عەبدوڵڵاهی”، کۆلبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچەی سنووری “کیلە”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیانی لەدەست دا. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “موحسین عەبدوڵڵاهی” ناسراو “موحسین کانی بەرد”، کوڕی ناسر مەلا محەمەد کانی بەرد، نزیکەی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی چوار […]

You May Like