سنە؛ ئازادی هێرش زەندی ناوگاران، چالاکی مەدەنی، بە شێوەیەکی کاتی

«هێرش زەندی ناوگاران»، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە، و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش زەندی ناوگاران، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵە، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی هێرش و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو دەزگایە گواسترایەوە.

شایانی باسە کە «هێرش زەندی نەوگاران» لە ساڵی ١٣٨٧ بە تۆمەتی (ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی) بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئەنوەر چالشی، زیندانی سیاسی تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

چ فوریه 19 , 2025
«ئەنوەر چالشی»، زیندانی سیاسی تووشبووی شێرپەنجە، لە کاتێکدا لە وەرگرتنی دەرمانی پێویست بێبەش بوو، پاش پێنج ساڵ زیندانکران و بەهۆی سەختی نەخۆشیەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئەنوەر چالشی»، زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی «لۆرزنە»ی سەربە ناوچەی «مەرگەوەڕ»ی ورمێ، لە کاتێکدا کە پێنجەمین ساڵی […]

You May Like