مهاباد؛ ئازادی کاتی «وەهاب خەدیری پوور» بە دانانی بارمتە

«وەهاب خەدیری پوور»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «وەهاب خەدیری پوور»، هاوڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری مهاباد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.
ئەم هاوڵاتییە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بوو، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «وەهاب خەدیری پوور»، هاوڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری مهاباد و لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد، دەستبەسەرکرا. پێشتریش، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پشکنینی ماڵی ناوبراویان کردووە.

هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی وەهاب خەدیری پوور تا ئێستا نادیارە.
«وەهاب خەدیری پوور»، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، کوڕی مامی شەماڵ خەدیری پوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینایە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی قانع خاتری بە دانانی بارمتە

پ فوریه 20 , 2025
«قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە دووی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی […]

You May Like