تاران؛ دیاریکردنی کاتی دانیشتنی دادگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتەکانی سپیدە قولیان

دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر سپیدە قولیان، چالاکی کرێکاری زیندانی لە زیندانی ئێوین، لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، کاتی دانیشتنی دادگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتەکانی سپیدە قولیان دیاری کرا. لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری بەرگریی سپیدە قولیان، هاتووە: کاتی دانیشتنی دادگا لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی دیاری کراوە و موکلەکەمیش لە دانیشتنی دادگا ئامادە دەبێت. بەڕێز ڕەئیسیان بە ئاماژەدان بە ئاشکرا بوونی دانیشتنی پێشوو، ئاماژەی بەوەشکرد: دادگا بە ئاشکرا نەکردنی دانیشتنەکەی دەرنەکرد و ڕانەگەیاند، بۆیە بەپێی یاسا دەبێت ئەم دانیشتنە ئاشکرا بێت و دانیشتنی دادگا بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت.
دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر سپیدە قولیان، چالاکی مەدەنی زیندانی لە زیندانی ئێوین، کە بڕیار بوو لە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بە ئاشکرا لە لقی تاوانکاری ١٢٠٧ی کۆمەڵگەی دادوەریی کەچۆی لە تاران بەڕێوە بچێت، بە هۆی “قبووڵنەکردنی حیجابی ئیجباری” لەلایەن خاتوو قولیان، دادگا هەڵوەشایەوە.
خاتوو قولیان ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕ، سەبارەت بە سکاڵای ئامنە سادات زەبیحپوور ئەحمەدی، ڕۆژنامەنووسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تۆمەتی “تێکەڵکردنی عەقڵی گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” و تۆمەتی “چالاکی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە سیستەمی ئیسلامی”، بانگهێشتی لقی تاوانکاری ١٢٠٧ی دوو کۆمەڵگەی قەزایی کەچۆوی لە تاران کرا.”

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بورهان سەعیدی چالاکی کرێکاری بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

س جولای 25 , 2023
بورهان سەعیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی کرێکاری شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی […]

You May Like