مهاباد؛ دەستبەسەری دووبارەی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو و شوێنی مانەوە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

تاهیر کەتانی، هاووڵاتی گوندی لەج لە مهاباد پێشتر لە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و پاش ٩ ڕۆژ بەبارمتەی کاتی ئازادبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ گواستنەوەی سلێمان چوپانی بۆ گرتوخانە

ج سپتامبر 20 , 2024
سلێمان چوپانی، پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ سلێمان چوپانی، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش […]

You May Like