بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵئ سنووری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ- بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک “دەست و پشت”ی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “مێهراب” و خەڵکی شاری سەقز پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی هەژار ئەحمەدی ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی ژانویه 21 , 2024
هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە “هەژار شاماتی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ، لە گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، و […]

You May Like