مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەریی و نادیاری لە دۆخی هاووڵاتییەک

سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ئازادی” لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە ناڕوونن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سۆسیالیزم یان بەربەرییەت؟

پ مه 22 , 2025
دەستدرێژی بۆسەر سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤی چینی کرێکار لە ئێران  زیادکردنی سەعاتی کار، بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، دەرکردنی بەردەوامی کرێکاران لە کارە هەمیشەییەکان و گۆڕینی گرێبەستە فەرمییەکان بۆ گرێبەستی کاتی، کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە کاری منداڵان بە حەقدەستێکی زۆر کەم، پەرەسەندنی دیاردەی منداڵانی سەر شەقام، کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی ئیمکاناتی خۆشگوزەرانی […]

You May Like