نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، سنە و کامێران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوون.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە “سامان ڕۆستەمی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “شیرکۆ حەبیبی” خەڵکی شاری هەشەمێز و “غولام فەیزی” خەڵکی گوندی “کەلاتە”ی سەر بە شاری کامێران. باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرانە نالەبار ڕاگەیاندراوە و بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

پ مارس 28 , 2024
لە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود، دوو کۆلبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ڕۆژانی ٦ و ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

You May Like