سنە؛ گواستنەوەی حەسەن ئەمینی بۆ زیندان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیەکەی

“حەسەن ئەمینی” برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن ئەمینی” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی یاسای گشتی” بە ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٤٠ لێدانی شەلاق مەحوومکرابوو.

ناوبراو برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢، لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی شۆڕش لەسەر گۆڕی “دانیال پابەندی”، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە کۆتاییدا لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

ناوبراو لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ماوەی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنیەکان کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە

س جولای 23 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی “فواد ناسری” بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی”فواد ناسری” خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارەوە، تووشی ڕووداوی تەزووی کارەبا بوو و […]

You May Like