ئیبراهیم کەلەشی، کرێکاری خەڵکی گوندی بالۆی سەر بە شاری ورمێ، لە کاتی کارکردنی بیناسازیدا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ئیبراهیم کەلەشی لە کاتی کارکردنی بیناسازیدا لە بەرزاییەوە بەربووەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکانی کاتی کارکردن، […]

خەبات دەهدار، چالاکوانی کرێکاری، مەدەنی و ژینگەیی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ساڵێک زیندانی دواخراو و پێدانی پێنج ملیۆن تمەن سزای ماددی سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، خەبات دەهدار بە ساڵێک زیندانی دواخراو و پێدانی پێنج ملیۆن تمەن سزای ماددی سزا دراوە. […]

کرێکارێکی خەڵکی نەوسوود لە کاتی چنینەوەی گوێز لەسەر دارێک لە ناوچەی شنروێی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فازڵ جیهانگیری، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی نەوسوودی سەربە پارێزگای کرماشان، لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێکانی بۆ کارکردن چووبووە هەرێمی کوردستان. ناوبراو لە کاتی […]

مەعسوومە ڕەسووڵی، ژنە کرێکار و دایکی سێ منداڵ، لەپاش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری کرێکارانی وەرزیی کشتوکاڵ لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان، بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا و پێنج کرێکاری دیکەش لەم ڕووداوەدا بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پەیکان کە ژمارەیەک کرێکاری وەرزیی کشتوکاڵی […]

مەیسەم جاسمیان، کرێکاری ١٧ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی کارکردندا لە شوشتنگەی ماشێن بەهۆی کارەباگرتنەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، مەیسەم جاسمیان، کرێکاری ١٧ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی کارکردن لە شوشتنگەی ماشێن لە گەڕەکی «مەیدانچە»ی ئەم شارە، بە کارەباگرتن گیانی لەدەستدا. ئەم […]

دوو کرێکاری گەنجی خەڵکی بۆکان و سەڵماس لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە کاتی کارکردن لە پروژەی بیناسازی، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە داربەست گیانیان لەدەستدا. ناسنامەی ئەم دوو کرێکار  «مێهران ڕەسوڵی» و «سەردار ڕەنجبەر» ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٥، «مێهران ڕەسوڵی»، کوڕی مەقسوود و نەهایەت و خەڵکی بۆکان، […]

ڕۆژی ٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ٩ کەس لە کەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سنە، ٩ چالاک و تێکۆشەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، ٩ خەباتکاری کۆمۆنیست و ئینساندۆست هاوڕێیان: فایزە قۆتبی، گوڵڕیز قۆبادی، فەریدە زەکەریایی، جەمیل زەکەریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەنا، ڕەئوف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحوڵڵا لوتفوڵڵا نەژادیان […]

هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانانیی مەدەنی، ژینگەپارێزی و کرێکاری و ١٠ چالاکوانیان دەستبەسەر کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی فراوان لە کوردستان پەرەی سەند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە ١٠ چالاکوانی مەدەنی، ژنان، ژینگەپارێزی […]

ئارمان سەلیمی، هاوڵاتی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی سنە و چالاکوانیی کرێکاری و مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی ئارمان سەلیمی چالاکوانیی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی سنە، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و هێشتا […]

سدیق مەحموودی، کرێکاری تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی سنە، زیاتر لە هەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و هێشتا دۆخ و شوێنیی زیندانی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سدیق مەحموودی، کرێکاری کارگەی سیم لە گەڕەکی کاراموزی شاری سنە، زیاتر لە هەفتەیەکە بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە. […]