شنۆ محەمەدی، ئاریوان شاکری، شیروان حەیدەری، سیروان حاتەمی، ئیدریس حەیدەری و مەحموود نادری، ٦ هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو چالاکی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی «شنۆ محەمەدی» لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی «ئاریوان شاکری» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، ٣ هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی «شیروان حەیدەری»، «ئیدریس حەیدەری» و «سیروان حاتەمی» هەرسێکیان هاوڵاتی گوندی «ئەوێهەنگ» سەربە بەشی کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەمە ٢ی خاکەلێوە، «مەحموود نادری» خەڵکی گوندی «دادانە کەمانگەر» لە بەشی کەڵاتەرزان لە شاری سنە، ٢ هەفتە پاش ئازادی بە دانانی بارمتە، جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە پاش بانگهێشتکرانی دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم ٦ هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.