هەنگەژاڵ؛ دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

دوو کۆڵبەر لە کاتی تێپەڕین لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم دوو کۆڵبەریان لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە دەستبەسەر کردووە و دوای لێدان و ئەشکەنجەیرکی زۆری ئەم کۆڵبەرانە لە پشتەوە تەقەیان لێکردوون، کە بەم هۆیەوە ئەم دوو کۆڵبەرە بە ناسنامەی “جەلال ڕەحمانی” خەڵکی شاری بۆکان و “ئاکۆ” بەسەختی لە “سەر و لووت و لاقیان” بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، شەش ئەندامی هێزەکانی ڕژیم بە فەرماندەیی پاسەوانێک بە ناوی کەریمی، ئەو دوو کۆڵبەرەیان لە هێڵی سنووری بانە دەسبەسەر و دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر، فەرمانیان پێدەکەن کە ناوچەکە بەجێبهێڵن. بەڵام کاتێک ئەوێ بەجێدەهێڵن، لە پشتەوە تەقەیان لێدەکەن. شایانی باسە کە “جەلال ڕەحمانی” بە ٧٠ گوللەی ساچمەیی پێکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وتەیەک لە سەروبەندی نزیک بوونەوە لە ڕۆژی جیهانی پەروەردە بە زمانی دایکی

س فوریه 20 , 2024
خوێندن بە زمانی دایکی

You May Like