بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی خەبات کاردانی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خەبات کاردانی، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “گاگشی” لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی خەبات کاردانی، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.