«فەرزاد حەمیدی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتەی قورس، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە شەشی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فەرزاد حەمیدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران، پاش تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و زیندانی ناوەندی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.
فەرزاد حەمیدی، ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.