گواستنەوەی ڕەزا ئەندیشە بۆ زیندانی مەهاباد

ڕەزا ئەندیشە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری١٤٠٢، ڕەزا ئەندیشە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش یەک مانگ لە دەستبەسەرکردنی و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.
جێگای ئاماژەیە کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ڕەزا ئەندیشە لەگەڵ ئەشکان فەهیم لە ماڵی خۆیان لە گۆڕەپانی ئیستقلالی ئەم شارە، بەبێ فەرمانی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
تا کاتی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ئاشکان فەهیم لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ لێدان و بریندارکردنی چەند کۆلبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

س اکتبر 17 , 2023
نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ژمارەیەک کۆلبەریان داوە و لە ئەنجامدا چەند کۆلبەرێک بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ژمارەیەک کۆلبەریان داوە و لە ئەنجامدا چەندین کۆڵبەر بریندار بوون.دەوترێت ژمارەی ئەو کۆڵبەرانە نزیکەی ١٥ کەس بووە […]

You May Like